سەدر داوای ئاوی زیاتر لە تورکیا دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:15 - 17/09/2025
عێراق
+
-



موقتەدا سەدر، سەرۆکی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات رێوشوێنی پێویست بۆ کەمئاوی بگرنەبەر و لە نێویشیاندا دەستبە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ تورکیا بۆ زیادکردنی بەردانەوەی پشکی ئاو بۆ عێراق.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەدر رایگەیاندوە؛ ڕون و ئاشکرایە  قەیرانی کەمئاوی جیهانی گەیشتوەتە عێراقی خۆشەویستمان و زەنگی مەترسی لێدراوە بەتایبەت لەگەڵ سەرەتای کەمبونەوەی یەدەگی ئاو لە عێراق، جگە لە کەمی بڕی باران بارین و کەمبونەوەی ئاوی ڕووبارەکان

ئاماژەی بەوەشکردوە مەترسیەکان دیارن و داوا  لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست لەو بارەوە خێراتر بکەن، وەک کردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیای دراوسێ بکەن بۆ زیادکردنی پشکی ئاو.

 ڕێوشوێی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاو، وەک دروستکردنی بەنداو لە ناوچە گونجاوەکان، دروستکردنی خەزنەی ئاو، هەروەها سزادانی ئەوانەی ئاو بەفیڕۆ دەدەن، ئەمانەش بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەدر بون بۆ پاراستنی ئاو.


ناوبراو جەختیشی کردوەتەوە گەلی عێراق بەهۆی بێ کارەبای و قەیرانەکانی دیکەوە دەناڵێنن، ئەگەر قەیرانی ئاویشی بێتەسەر لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانە.

لە دریژەی تویتەکەیدا وەک پەیامێک بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق نوسیویەتی؛ مەبن بەو کەسانەی لە بیری گەلەکەیاندا نەماونو لەبیر کراون ،چونکە لە داهاتودا  کاتێک نابێت بۆ پەشیمانی.


56 جار خوێندراوەتەوە