ئەندامێکی کۆنگرێسی کۆمارییەکان ڕایگەیاند" حکومەتی ئەمریکا بەنیازە چوار گروپی عێراقی وەک ڕێکخراوی
تیرۆریستی دەستنیشان بکات و داوای کرد ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری بخرێتە
نێو ئەو گروپانەوە".
هەواڵ: KNN
وەزارەتی دەرەوەی ئه مریکا چوار گروپی عێراقی( نۆجەبا ، کتایب الشهداء، رێکخراوی ئەنساروڵا الاوفیه و کتائب امام علی) خستە ناو لیستی رەشەوە و دوپاتی کردەوە کە ئەم کارە له چوارچێوه ی یاداشتنامه ی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکایەتی ژماره (2)ی سەڕۆک کۆمارییه که له لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە دەرچوه و تیایدا به کارهێنانی زۆرترین گوشار بۆ سەڕ ئێران بۆ پچڕاندنی دارایی ڕژێم و بریکارەکانی و هاوبەشەکانی دیاری کردوه .
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، جۆ ویڵسن ئەندامی
کۆنگرێسی کۆمارییەکان سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا و سێباستیان گۆرکا بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی تیرۆری کۆشکی سپی، کرد کە هەر
یەکە لە رێکخراوەکانی" رێکخراوی نۆجەبا ، کتایب الشهداء، رێکخراوی ئەنساروڵا الاوفیه و کتائب امام علی"،
ـیان دەستنیشانیانکردوە بۆ ئەوەی بخرێنە نێو لیستی تیرۆرەوە.
وتیشی "ئەم کارە ڕێگە بە داواکارانی گشتی ئەمریکا دەدات
ئەو پارەیەی کە ئەم گروپە تیرۆریستیانە بەکاردەهێنن ببڕن." داوای لە حکومەتی
ئەمریکا کرد کە ڕێکخراوی بەدر وەک "گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئێران"
لە عێراق دەستنیشان بکات.
ویڵسن بە هەڵوێستی دژە ئێران ناسراوە و پێشتریش داوای
"ئاوەدانکردنەوەی گەورەی عێراق" و کۆتاییهێنان بە کۆنتڕۆڵی ئێران بۆ سەر
ئەو وڵاتەی کردبوو، ئەمەش دوابەدوای بانگەوازەکانی پێشوی بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکانی
بۆ عێراق.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، جۆ ویلسۆن، نوێنەری ئەمریکا لە
تویتێکدا نووسیبوی: شانازی دەکەم کە ئەم نامەیە لەگەڵ دە ئەندامی دیکەی کۆنگرێس پێشکەش
بە وەزیری دەرەوە بکەم و داوایان لێدەکەم بەدر لەگەڵ هەمو میلیشیاکانی سەر بە ئێران
لە عێراق، وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی " دەستنیشان بکرێن.
1073 جار خوێندراوەتەوە