لەسەر دۆسییەی کوژرانی ژنێک لە گەڕەکی سەرچنار کەسێکی دیکە دەستگیر کرا

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 17/09/2025
کوردستان
+
-

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکیان لە لە پارێزگای میسان دەستگیرکردوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە روداوەک دوو ساڵ پێس ئێستا رویداوە.

هەواڵ:KNNC

لە راگەیەندراوەکەی سلێمانیدا هاتوە؛ دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بە ڕيچەڵەک عەرەب لەماڵێکدا کوژرا،  کاتی ڕوودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکراو.

 

دواتر  دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکرد، هێزەکانی پۆلیس لەبەدواداچونەکانیان بەردەوام بون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی.

 

سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت.

 

 تۆمەتبارەکە هاوسەری کوژراوەکەیە و  بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.

916 جار خوێندراوەتەوە