کۆبونەوەی ئەنجومەنی
دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سبەینێ دواخرا
هەواڵ؛KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە عێراق دەربارەی بڕیاردان
لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی
هات .
بڕیارە ئەنجومەنەکە ،سبەینێ چوارشەممە 17 ئەیلولی 2025 دوا کۆبونەوەی خۆی ئەنجامبدات و بڕیاری کۆتایی لەبارەی بڕو رێژەی رادەستكردنی داهاتی نانەوتی
هەرێمی كوردستان بەبەغدا بدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە،هەفتەی ڕابردو ئەنجومەنی وەزیران داوای لە ئەنجومەنی دەوڵەت کرد بۆچونیان دەربارەی
ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم پرسە پێشکەش بکات.
.
37 جار خوێندراوەتەوە