هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق لەبەردەم مەترسی بەرتیل و دەنگ كڕیندایە

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 16/09/2025
عێراق
+
-

بەپێی راپۆرتی میدیایەكی عێراقی دەستكراوە بەبەخشینەوەی دەمانچەو پارەو جلوبەرگی ژنان و دەم چەوركردنی دەنگدەران .

هەواڵ: KNN

ماڵپەڕی بەغدادلیەم لەراپۆرتەكەیدا بڵاویكردوەتەوە؛ پرۆسەی هەڵبژاردن لەعیراق بۆ گۆڕەپانێكی كراوەی لێوان لێو لە پشێوی گۆڕاوە بەجۆرێك هەر لەئێستاوە هەوڵی كڕینی كارتی دەنگدان دەدرێت لەڕێگەی پارەی سیاسی كە بەدزی و گەندەڵی بەدەستهاتووە.


لەزاری شارەزایانەوە ئاماژە بەوەكراوە " ئەوەی لەئارادایە رەنگدانەوەی واقیعێكی مەترسیدارە و هەڕەشە لەخاوێنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەم وڵاتە دەكات و پرۆسەی دیموكراسی دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەخت.
بەپێی هەمان سەرچاوە  دەستكراوە بەدابەشكردنی دەمانچە بەسەر سەرۆك خێڵ و جلی ژنانەش دەدرێتە دەنگدەرانی ئافرەت و نرخی هەر كارتێكی دەنگدانیش لەنێوان 100 بۆ 500 دۆلاردایە.


مستەفا تائی، شارەزای کاروباری ستراتیژی دەڵێت؛ "پارەی سیاسی بەشێوەیەکی بەرچاو و زۆر مەترسیدار دەستی بە دەرکەوتن کردووە، ئەم پارەیە لەسەر بنەمای دزی و گەندەڵییە، ئەوەش نیشاندەرێکی مەترسیدارە بۆ نادادپەروەری ڕکابەریی سیاسی و هەڵبژاردن، ئەم پارەیە دەبێتە فاکتەرێکی کاریگەر و گرنگ بۆ گۆڕینی ئیرادەی دەنگدەران".

77 جار خوێندراوەتەوە