بەرپرسێکی ئیسرائیلی: گەڕێکی نوێی شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:36 - 17/09/2025
جیهان
+
-

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل جەخت لە دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی شەڕ لەگەڵ ئێران دەکاتەوە ودەڵێت" ئەمجارە ئیسرائیل بۆپاراستنی باڵادەستی سەربازی، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کار لەسەر سێ پێوەرەى زەمەنی دەکات".

هەواڵ: KNN

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردوەتەوە کە ئامیر بارام، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری دەدات لەوەی لە داهاتودا ئیسرائیل لە گەڕێکی نوێی شەڕ لەگەڵ ئێران روبەرو دەبێتەوە و دەڵێت" ئەگەرچی شەڕی یەکەم بە سەرکەوتنی ئاشکرای ئیسرائیل وەستا، بەڵام شەڕەکە کۆتایی نەهاتوە و گەڕی تری جەنگ دەستپێدەکات".

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە لە گەڕی نوێی شەڕ لەگەڵ ئێران وڵاتەکەی بۆپاراستنی باڵادەستی سەربازی، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کار لەسەر سێ پێوەرەى زەمەنی دەکات: یەکەم لە کورتخایەندا؛ کە بریتییە لە هاوردەكردن و كڕین چەك؛ دوەم  لە مامناوەنددا: باشترکردنی ئامادەیی بۆ دەیەی داهاتوو؛ سێیەم  لە درێژخایەندا: پەرەپێدانی سیستەمی چەک، کە توانای گۆڕینی یاساکانی یارییەکەی هەبێت لە گۆڕەپانەکانی داهاتودا.

بە وتەی ناوبراو سەركردەكانی رژێمی ئێران هەست بە " سوكایەتی دەکەن" هەر بۆیە بڕە پارەیەکی زۆر دەڕژنە ناو کەرتی بەرگری و هەنگاوەکانیان بۆ بونیاتنان و بەهێزکردنی هێزی سەربازی خێراتر کردوە.

321 جار خوێندراوەتەوە