سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایسی روسیا ئامادەیی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی
عیراق لەگشت بوارە سەربازییەكاندا.
هەواڵ:KNNC
سێرگی شویگۆ لەمیانەی سەردانەكەی بۆ عێراق و كۆبونەوەی لەگەڵ سابت
عەباسی وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە ، ئامادەیی مۆسكۆی راگەیاند بۆ هاوكاریكردنی بەغدا
لەبواری سەربازی و پێدانی پێشكەوتوو نوێترین چەك و كەلوپەلی جەنگی.
شویگۆ جەختی لەوەشكردوەتەوە؛ چەكە نوێكانی روسیا كارایی تەكنیكی خۆیان
لەشەڕەكاندا سەلماندوە .
عێراق و روسیا زیاتر لە 80 ساڵە پەیوەندییەکی بەهێز و پێشكەوتو
لە بواری سیاسی، ئابووری، سەربازی، زانستی، ڕۆشنبیری، وزە و نەوتی كۆیكردونەتەوە و هەردولاش هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانیان
فراوانتر بکەن بۆ ئەوەی هەموو بوارەکان بگرێتەوە.
332 جار خوێندراوەتەوە