توركیا؛ هێرشبەرەكەی 8ی ئەم مانگەی ئیزمیڕ سەر بەداعشە

KNN : Kurdish News Network
07:53 - 16/09/2025
جیهان
+
-

ئەو گەنجەی كە رۆژی 8ی ئەم مانگە لەناوچەی بالچوفا هێرشێكی چەكداری كردە سەر بنكەیەكی پۆلیس و 4 پۆلیسی كردە قوربانی سەر بەداعشە.

 

هەواڵ: KNN

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە ئیرین بیگول ناوی ئەو چەكدارەیە كە تەمەنی 16 ساڵەو لەماوەكانی رابردودا بەهۆی هێرشەكەیەوە دوو ئەفسەری پۆلیسی كوشتوەو دوانی تریشی بریندار كردووە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە ناوبراو دانی بەوەداناوە كە سەر بەداعشە و ئامانجیشی پەلاماردانی بنكەی پۆلیس نەبوە بەڵكو ئامانجێكی تری بۆ دەستنیشان كراوە كە بریتی بوە لە یانەیەكی شەوانە  بەڵام لەدوا ساتەكاندا پەشیمان بوەتەوەو لەبری ئەوە هەڵیكوتاوەتە سەر بنكەی پۆلیس.

 

بەوتەی ئەو تۆمەتبارە لەرێگەی ئینتەرنێتیەوە ئاگاداری چالاكیەكانی داعش بوەو لەتەمەنی حەوت ساڵانیشەوە خۆی لەسەر بەكارهێنانی چەك و تەقەكردن راهێناوە.

1093 جار خوێندراوەتەوە