بەتۆمەتی لەباربرنی 140 کۆرپە سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرا

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 17/09/2025
تەندروستی
+
-

وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاندوە؛  لەپارێزگای هورمزگان لە بەندەر عەباس سزای لە سێدارەی بۆ هاوڵاتییەک دەرچوە، کە تۆمەتبارە بە لەباربردنی 140 کۆرپەلەی نائاسایی و دۆسیەکەی لەلایەن دادگای باڵاوە پێداچونەوەی بۆ دەکرێت.

هەواڵ:KNNC

ئەسغەر جەهانگیری وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە، کە زۆربەی لەباربردنی حاڵەتەکانی کۆرپەلە لە ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی و لە دەرەوەی ناوەندە پزیشکییەکان ئەنجام دەدرێن و تا ئێستا لەم ساڵدا 364 دۆسیەی پەیوەندیدار تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە ساڵانە لە ئێران لەباربردنی کۆرپەلە پێش لە دایکبونی نزیک دەبێتەوە لە پێنج هەزار تاوانی پەیوەست بە حاڵەتی لەباربردن.


جەهانگیر ئاماژەی بەوەشکردوە: "زۆرێک ل حاڵەتەکانی  لەباربردن خۆبەخشانە و لە ژینگە ناتەندروست و ناچارەسەرییەکان و لەڕێگەی دابینکردنی ئەو دەرمانانەی لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشرێن،ئەنجامدەدرێت".


لەباربردنی کۆرپەلە بریتییە لە کردەوەی کۆتاییهێنان بە دووگیانی پێش لەدایکبونی منداڵ، کە یاسای تایبەت و سنوردارکردنی توندی لەسەرە لە زۆرێک لە وڵاتان و ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

105 جار خوێندراوەتەوە