موراد قەرەیلان
ئاماژە بەوەدەکات کە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی هەنگاوی سەرەکی پێویستن و
دەڵێت" دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت".
هەواڵ: KNN
موراد قەرەیلان،
ئەندامێكی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە لە پەیامێکدا بۆ فێستیڤاڵی ئاشتی و کۆمەڵگەی
دیموکرات لە دۆرتمۆند، جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەبێ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتیی
راستەقینە نایەتەدی، ئەمەش وەک پێشمەرجێکە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی
هەمەلایەنە .
قەرەیلان دەڵێت"
بۆ چارەسەری کێشەکان وسەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دو هەنگاوی سەرەکی پێوسیتن، یەکەم، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی
ئازاد بکرێت. دووەم، دەبێت چاند و زمانی کوردی ئازاد بێت، یەکسانی کەلتووریش بەدی
بهێنرێت".
موراد قەرەیلان جەخت
لەوەدەکاتەوە کە بڕیاری سوتاندنی چەکەکانیان "بڕیارێکی ئاسان نەبو"،
بەڵام نیشانەی پابەندبونیانە بە پرۆسەی ئاشتییەوە.
وتیشی: پرسی
کورد، پرسێکی سەد ساڵەیە. سەرەتا پێویستی بە دڵسۆزییە، پێویستی بە متمانەیە،
هەنگاوی گەورەی دەوێت، بەڵام لە کۆتایی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات کە دەوڵەتی تورک
تا ئێستا پراکتیک و هەوڵێکی بەم شێوەیەی نیشان نەداوە، ئێمە دەمانەوێت بزانین ئایا بەڕاستی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک
دەیانەوێت ئەم پرسە مەزنە چارەسەر بکەن یان نا؟بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هەنگاوێکی
نەناوە.
موراد قەرەیلان
ئاشکرای دەکات کە گەر ئەنجومەنی ئەوروپا
دەیەوێت ئاشتی پێکبێت و کۆتای بە شەڕ و کوشتن بێت، دەبێت بە بەرپرسیارێتییەکانی
هەستێت، پەیوەست بەوانەوە ئەمە داوای ئێمەیە، لە پێناو ئاشتییدا هەنگاوی ئەرێنی
بنێنن.
79 جار خوێندراوەتەوە