ئەمڕۆ شەممە فرۆکەیەکی بێ فرؤکەوان لە ناوچەی
سەوزی بەغداد کەوتە خوارەوەو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕوونکردەوە دەدات
لەسەری
هەواڵ: KNN
فەرماندی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەغداد لێکۆڵینەوەیان لە
جۆری فرۆکەکە کردوەو بە وتەی فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکان فرۆکەکە بەهۆی کیشەی
تەکنیکیەوە کەوتۆتە خوارەەوە.
دەشڵین: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە دەوری ناوچەی
سەوز کەوتووەتە خوارەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە کە تەنها بۆ مەبەستی وێنەگرتن
دانراوە".
ناوچەی سەوزی بەغداد کە ناوچەیەکی گرنگی شاری بەغدادە
بەهۆی لەخۆگرتنی چەندان دامودەزگای گرنگی دەوڵەت ناوچەیەکی ستراتیجی گرنگ و
کاریگەرە لە عێراق، زۆرێک لە باڵوێزخانەکان نموونەی باڵوێزخانەی ئەمریکا و بەریتانیا لەنێو ناوچەی سەوزدایە، هەروەها ناوەند و بارەگای ڕێکخراو و ئاژانسە
حکوومی و بیانییەکانی وڵاتانی تر لەخۆدەگرێت.
بەهۆی ئەوەی ناوچەی سەوز لە عێراق ناوچەیەکی
ستراتیجی گرنگە، هەمیشە هەر پشێوییەک لە عێراق ڕووبدات ناوچەی سەوز کراوەتە
ئامانج، چەندان جار تەقینەوەی خۆکووژی تێدا ئەنجام دراوە، هەروەها چەند جارێک بەر
هێرشی موشەک کەوتوە
781 جار خوێندراوەتەوە