سەرۆک کۆماری کاتی سوریا ڕایگەیاند،
وڵاتەکەی نایەوێت پشت بە یارمەتی سیاسی یاخود قەرز ببەستێت، ئەوان پێیانوایە بۆ پێشخستنی وڵاتەکەیان و دەربازبونی لە قەیرانی ئابوری، کرانەوەی
سوریایە بەڕوی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی نەک قەرزکردن لە دەوڵەتان.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد شەرعی سەرۆک کۆماری کاتی سوریا ڕایگەیاندوە، وەبەرهێنانی
بیانی لە وڵاتەکەیان بە چارەسەر دەبینن، لەبری وەرگرتنی یارمەتی سیاسی یاخود
قەزکردن لە دەوڵەتە زلهێزەکان.
ناوبراو ئاشکراشی کردوە،
ئەمەریکا ئامادەیە لە ناوخۆی سوریا وەبەرهێنان بکات و دیمەشقیش نایەوێت ئەو دەرفەتە
لەدەستبدات و شەرع جەختی لەوە کردوەتەوە،
سوریا بە خێرایی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی خۆی بنیات دەنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە،
دەیانەوێت سود لە ئەزمونی وڵاتانی دراوسێ وەرگرن و بە تێکەڵکردنی ئەزمونی ئەوان لەگەڵ توانا ناوخۆییەکانیان
پرۆژە ئابورییەکان جێبەجێ بکەن و بەرەوپێشیان ببەن.
88 جار خوێندراوەتەوە