تایوان: چین خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات و دەیەوێت ئەمەریکا ئاوارە بکات

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 13/09/2025
جیهان
+
-


بەرپرسێکی تایوانی، ڕایگەیاندوە، وڵاتی چین خۆی بۆ شەڕی گەورە ئامادە دەکات و ئاماجیشی لەو شەڕە، لکاندنی تایوانە بە وڵاتەکەیەوە، لە هەمانکاتدا دەیەوێت  باڵادەستی هەژمونی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەهێڵێت و ببێتە جێگرەوەی  وەک گەورە زلهێزی جیهان .

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ شەممە، چیو چوی چێنگ، سەرۆکی ئەنجومەنی کاروباری سەرزەویی تایوان بۆ دامەزراوەی میرات کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، ڕایگەیاندوە؛ پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری چین لە مێژە ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری بەکارهێنانی بێت  دژی تایوان، کە پەکین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چین لە هەوڵەکانیدا بۆ "یەکگرتن لەگەڵ تایوان"، ئامانجی دورخستنەوەی نفوزی ئەمەریکایە لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمنو دەیەوێت،  دواجار جێگەی ئەمەریکا وەک پێشەنگی جیهان بگرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی تایوان وتوشیەتی ئەمژ کارەی چین بۆ  گەڕاندنەوەی شکۆمەندی نیشتمانیی و بەدیهێنانی ئەو خواستەیە کە پێی دەوترێت خەونی چینی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چین بە زۆر دەست بەسەر تایواندا بگرێت، کاریگەری شەپۆلاوی دەبێت و هاوسەنگی هێزی ناوچەکە تێکدەدات و ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ئەمەریکا دەکات، جەختیشیکردوەتەوە، پەکین "ئامادەکاری چالاکانە بۆ شەڕ دەکات" و تیشکی خستە سەر چڕبونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی چین لە دەوروبەری دورگەکەدا.


412 جار خوێندراوەتەوە