ئۆجەلان نامەیەكی ئاراستەی كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا کرد

KNN : Kurdish News Network
12:58 - 13/09/2025
کوردستان
+
-

ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە نامەیەکی بۆ سەرۆک هۆز و کەسایەتییە عەرەبەکانی سوریا ناردوە و بڕیارە بەمزوانە ناوەرۆکی نامەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

هەواڵ: KNN

رۆژی شەممە 13ی ئەیلولی 2025 فرزەندە مونزیر، ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان، لە چاوپێکوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند"  ئۆجەلان ، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نامەیەکی بۆ کەسایەتییە دیار و سەرۆک هۆزە عەرەبیەكانی سوریا ناردوە".

ئاشکراشی کردوە کە ئەو نامەیەی ئۆجەلان ناردویەتی گەیشتوەتە دەستەكەیان و بڕیارە بەمزوانە بیگەیەنێتە كەسایەتی و سەرۆک هۆزەکان و بە رای گشتیش رابگەیەنرێت.

ناوبراو هیچ زانیارییەکی لەسەر ناوەرۆکی نامەکە بڵاونەکردوەتەوە.

1094 جار خوێندراوەتەوە