لە هێرشێکی چەکدارانی تاڵیباندا 12 سەربازی پاکستان کوژران

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 13/09/2025
جیهان
+
-

میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاویان کردوەتەوە،  لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کاروانێکی سەربازی پاکستان لە ناوچەی وەزیرستانی باشور 12 سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بون.


هەواڵ:KNNC

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ،میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاویان کردوەتەوە، ژمارەیک چەکداری تاڵیبان هیرشیان کردوەتە سەر کاروانێکی سەربازی پاکستان و جگە لە کوژارنی 12 سەرباز، ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار کردوە.


لە دوای روداوەکەش سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە گروپی ( تەحریق تاڵیبانی پاکستان) بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانی سوپا لە ئەستۆ گرتوە.


ڕوداوەکە لە نزیک قەزای بەدر کە یەکێکە لە قەزای وەزیرستانی باشوری سەر بە پارێزگای خەیبەر پختونخوا ڕوی داوە و میدیاکانی پاکستان باسیان لەوە کردوە کە دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە  و ئەگەری زۆرە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.


تاقمی تاڵیبانی پاکستان، گروپێکی چەکداری ئیسلامییە کە لە کاردانەوەی لەشکرکێشیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەفغانستان دروست بون، لە ئێستادا چالاکییەکانیان لە پاکستاندایە و جیایە لە تاڵیبانی ئەفغانستان و پاڵپشتی ئایدیۆلۆژی لە قاعیدە وەردەگرێت، وەک خۆیان دەڵێن هەوڵدەدەن  حکومەتی ئێستای پاکستان بڕوخێنن.


250 جار خوێندراوەتەوە