ئەندامانی ترۆیكای ئەوروپا داوا لەبزتنەوەی حەماس
دەكەن چەك دابنێت لەو بەرێوەبردنی كەرتی غەززەش دوور بكەوێتەوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەكانی دەرەوەی هەریەك
لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەختیان لە پێویستی
چەكداماڵینی بزووتنەوەی حەماس كردووەتەوە و داوایانكردوە كە دەبێت بزوتنەوەكە بۆ هەمیشەی لە بەڕێوەبردنی
كەرتی غەززە دور بخرێتەوە.
هەر لەراگەیەنراوەكەدا داوای چڕكردنەوەی هەوڵەكان كراوە لەپێناو
فەراهەمكردنی ئاگربەستێكی بەپەلەو كاریگەر لەكەرتی غەززەو لەهەمان كاتیشدا ئەو
وڵاتانە پشتیوانیكردنی خۆیان بۆ حكومەتی قەتەر لەهەوڵەكانی بۆ رۆڵی نێوبژیوانی نێوان
ئیسرائیل و حەماس راگەیاندوە.
272 جار خوێندراوەتەوە