وڵاتی ئەلبانیا یەکەم
ژنە وەزیری بە دەسەڵاتی AI دەستنیشان بەناوی "دیلا"، کە بەرپرسیار دەبێت لە بەڕێوەبردنی سیستەمی
کڕینی کاڵا و شمەکەکانی حکومەتی وڵاتەکەی.
رۆژنامەی پۆلیتیکۆ بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا
ئیدی ڕاما ڕایگەیاندووە کە "دیلا نوێنەرایەتی یەکەم ئەندامی حکومەتی نافیزیکی
دەکات، کە یەکەیەکی تەواو ژیری دەستکردە و لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیاکانی AI دامەزراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە دروستکردنی
سیستەمێکی تەواو پێشکەوتوە بۆ حکومەت کە "بەتەواوی ڕێگری لە گەندەڵی" دەکات.
مۆدێلە نوێیەکە لە ئێستاوە لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی
حکومەتی ئەلبانیا ئەلبانیا کاردەکات، کە دەستڕاگەیشتن بە زۆربەی زۆری خزمەتگوزارییەکانی
حکومەت دابین دەکات. ئەم هەنگاوە لەسەر ئەزموونی پێشووی ئەلبانیا لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای AI لە بوارە جیاوازەکاندا بنیات دەنرێت، پێشتر لە میکانیزمەکانی
چاودێری بینراودا بەکارهێنراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیناسازی نایاسایی لە ناوچە شارنشینەکان
و هەروەها بۆ دیاریکردنی شوێنەکانی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچە گوندنشینە
دورەکان.
177 جار خوێندراوەتەوە