ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر قەتەری كرد بەبێ ناوهێنانی ئیسرائیل..
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر دەوحەی پایتەختی قەتەری کرد، بەڵام
لە بەیاننامەکەدا کە هەر 15وڵاتی ئەندام پەسەندی کردبوو، لە نێویاندا ئەمریکا ناوی
ئیسرائیل نەهێنراوە.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن بەریتانیا و فەرەنسا داڕێژراوە و تێیدا هاتووە
"ئەندامانی ئەنجومەن هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ قەتەر دەربڕیوە و پێداگریشن لەسەر
هێوركردنەوەی دۆخەكە.
لەهەمان كاتیشدا "پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری قەتەر و یەکپارچەیی خاکی ئەو
وڵاتە دووپاتکردووەتەوە".
ئەنجومەنەکە لە لەبەیاننامەكەیدا: پێداگریان لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان
كردوەتەوە كە لەلایەن حەماسەوە رفێنراون.
139 جار خوێندراوەتەوە