رێكخراوی ستۆپ راپۆرتێکی
لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لە
دوای بە دواداچونەکانیان دەرکەوتوە، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم ریکۆردی
شکاندوە لە چاو پێکهێنانی نۆ کابینەکەی رابردودا و لە پێکهێنانیشدا یەکەم کابینەی
حکومەت خێراترین بوە
هەواڵ: KNNC
دوا لە 11 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان و پێکنەهێنانی حکومەت، رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، ڕاپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردوەتەوە .
لە ڕاپۆرتەکەی
ڕێکخراوەکەدا هاتوە؛ به‌پێی یه‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێویست بو له‌سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵ له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان، پرۆسه‌كه
به رێككاره په‌یڕه‌ویه‌كانی خۆیدا تێنه‌په‌ڕێوه.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛
ئه‌م دواكه‌وتنه لێكه‌وته‌ی زۆری له په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی
چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌م راپۆرته ده‌ریخستوه كه خێراترین پێكهێنانی
كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بوه، كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێكهێنراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە له‌هه‌موشیان دواكه‌وتو تر پێكهێنانی كابینه‌ی
ده‌یه‌مه كه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه و ماوەی دواکەوتنەکەی زیاترە لە سێ هێندەی
کابینەی یەکەم و لە چاو کابینەکانی دیکەشدا ڕیکۆردی شکاندوە.
به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی
كابینه‌ی ده‌یه‌م زیاتر دوانه‌كه‌وێت، جارێكی رۆح به‌به‌ر دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان
بكرێته‌وه، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوەکە کۆمەڵێک
راسپاردەشی بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما
یاسایی و په‌یره‌ویه‌كان خستوەتەڕو،
130 جار خوێندراوەتەوە