مارک وارنەر سیناتۆری ئەمەریکا ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی جێفری کرۆس، بەڕێوەبەری هەواڵگریی پنتاگۆن لە کارەکەی دوورخرایەوە و ئەو هەنگاوەی بە دوایین نموونەی بە سیاسیکردنی کاری هەواڵگری لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وەسفکرد.
هەواڵ: KNNC
وارنەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیران وتیشی:، "دەرکردنی بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەخت لەسەر خووی مەترسیداری ئیدارەی ترەمپ دەکاتەوە.
هاوکات ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویکردۆتەوە ئەو دەرکردنە بەشێکە لە پاکتاوکردنی لە بەرپرسانی باڵا لە دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانەوە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە ترسی تۆڵەسەندنەوە، ڕایگەیاندووە کە دەرکردنەکە هیچ هۆکارێکی ڕاستەوخۆی نەبووە جگە لە "لەدەستدانی متمانە"
بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەو دەرکردنە پەیوەندیدارە بەو ڕاپۆرتە رۆژانامەوانیانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ هێرشي سەربازیەکانی ئەمریکا کردبو بۆسەر ئێران
لە کاتی ئەو هێرشانەدا راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز ئاشکرایانکرد پاش هەڵسەنگاندن گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە توانا ئەتۆمییەکانی ئێران بەهۆی ئەو هێرشانەوە تەنیا بۆ چەند مانگێک کاریگەرییان لەسەر دەبێت، بە پێچەوانەی لێدوانەکانی هێگسێت و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کە باسیان لەوە کردبوو کە ئەم توانای ئەوتۆمی ئێرانیان "بە تەواوی لەناوبردوە".
242 جار خوێندراوەتەوە