تەندروستی غەززە
رایگەیاندوە، بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تەنها
لەماوەی یەک رۆژدا 23 کەس کوژراون و17 ی دیکەش برینداربون
هەواڵ؛ KNNC
تەندروستی غەززە رایگەیاندوە،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تۆپبارانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی
غەززە لەوانەش خێمەی ئاوارەکان وماڵی مەدەنی 23 کەس کوژراون و17 ی دیکەش
برینداربون
ئاماژەیان بەوەشداوە،
ئەو هاوکارییە پزیشکانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە بەس نین وپێداویستی
نەخۆشخانەکان دابین ناکات و بڕێکی زۆر پێداویستی لە دەروازەکان کەڵەکە دەبن.
هاوکات، هۆشداری دا لە
خراپتربونی دۆخی مرۆیی ئەگەر هێزەکانی ئیسرائیل پێشڕەوی بکەن بۆ ناو شاری غەززە.
هەروەها شایەتحاڵەکان
بەردەوامی بە ئامانجگرتنی خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان پشتڕاستکردەوە ودەشڵێن،
ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەکاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییەکانی فریاگوزاری
برینداربوون.
45 جار خوێندراوەتەوە