دوای ئەوەی
حکومەتی هۆڵەندا شکستی هێنا لە سەپاندنی
سزا بەسەر ئیسرائیلدا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستلەکارکێشانەوەی لە حکومەتەکە
راگەیاند
هەواڵ: KNNC
بەهۆی "شکستی" حکومەتەکەی لە ڕێککەوتن
لەسەر سزاکانی سەر ئیسرائیل، کاسپار ڤێلدکامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئێوارەی ڕۆژی
هەینی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
کاسپار ڤێلدکامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئێوارەی
ڕۆژی هەینی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد، ئەمەش دوای مشتومڕ لەسەر ئەگەری
سزادانی ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا.
بەگوێرەی لێدوانەکەی ڤێلدکامپ بۆ ڕۆژنامەنووسان،
حکومەت پشتیوانی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی ئیسرائیل ناکات لەسەر شەڕ و پلانەکانی لە کەناری ڕۆژئاوای غەززە.
دواتر پارتی گرێبەستی کۆمەڵایەتی نوێی ڕاستڕەوی
ناوەڕاست کە ڤێلدکامپ سەر بەو پارتەیە، کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانی دەسەڵاتداریش ڕاگەیاند
و ئەمەش کاردانەوەی سیاسی زیاتری بەدوای خۆیدا هێناوە.
142 جار خوێندراوەتەوە