وابڕیارە شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان لە سەرەتاى
ئەم هەفتەیەدا سەردانى بەغدا بكات، بۆ یەکلاکردنەوەى پرسى داهاتى نانەوتی و هەناردەکردنەوەى
نەوت.
هەواڵ: KNNC
بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن ئاشکرایکرد، شاندى هەرێمى کوردستان دەچنەوە بەغداد و
دەستدەکەنەوە بە گفتوگۆکانیان.
دەشڵێت: لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆ دو پێشنیاز هەیە، یەکەم هەرێم داوا دەکات دوای لێ دەرکردنی خەرجییەکان، ئەوەی دەمێنێتەوە لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکرێت، دوەمیش ئەوەیە مانگانە ١٠٠ ملیار دینار رادەستی بەغداد بکەن، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران و خەرجییە زیادەکان.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، ئەگەر بێت و لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتودا گفتوگۆکان ئەنجامیان هەبێت و بگەنە رێککەوتن، ئەوا دەست دەکرێت بە ناردنی موچەی مانگی شەش.
سلێمانی - بڕیار نامیق
600 جار خوێندراوەتەوە