​ سوپای تورکیا ڕێگری لە دانیشتوانی گوندێکی دهۆک دەکات بگڕینەوە گوندەکەی خۆیان

KNN : Kurdish News Network
02:14 - 23/08/2025
کوردستان
+
-

 
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی گوندێ گوهەرزێ، ڕایگەیاند: سوپای تورکیا ڕێگری لە دەیان دانیشتووی گوندەکەیان کردووە سەردانی گوندە دێرینەکەی خۆیان بکەن

 

هەواڵ: KNNC

 

ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەنجومەنی گوندی گوهەرزێ رایگەیاند: سوپای تورکیا ڕێگری لە ژمارەیەک گوندنشین کرد سەردانی زێدی خۆیان بکەن کە دەکەوێتە بناری چیای مەتین لە قەزای ئامێدی و ڕێگری لێکردون لە دروێنەکردنی بەروبوومی هاوینەیان کە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بژێوی ژیان ساڵانی پێشو پشتیان پێدەبەست.


ئەنجومەنی گوندەکە ڕوونیکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  زیاتر لە ٤٠ گوندنشین هەوڵیاندا بچنە ناو گوندەکەوە، کە ساڵانێک لەمەوبەر بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بە پاساوی بونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەراسانی کردبون گوندەکەیان بە جێ هێشتوە، بەڵام هێزێکی سەربازی تورکیا کە لە نزیکەی 20 سەرباز و زرێپۆشێک پێکهاتبوون، ئاگاداریان کردنەوە کە ڕێگەیان پێنادرێت لەو ناوچەیە بن پێیان وتون ئێرە "ناوچەیەکی سەربازی داخراوە".

 

 

ئەنجومەنی گوندەکە ئاماژەی بەوەشکردوە؛   ئەو گوندە دێرینە بەتەواوی وێران بووە و کێڵگەکان کە بڕبڕەی پشتی ژیانی ئابووری دانیشتووان بوون، سووتێنراون.

199 جار خوێندراوەتەوە