واچاوەڕوان دەكرێت دوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی كە ئەم هاوینە زۆربەی ناوچەكانی جیهانی گرتبوەوە زستانێكی سەخت بەدوایدا بێت بەتایبەتیش لەكەنەدەو وڵاتانی ئەوروپا.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییەكانی
رۆژمێری (Almanach des fermiers) کە یەکێکە لە کۆنترین سەرچاوە تەقلیدییەکانی
وڵاتەکە بۆ پێشبینیکردنی کەشوهەوا، كڕێوەیەكی بەهیز و سارد كە لە جەمسەری باکوورەوە
هەڵدەكات ،راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەش و هەوای كەندە دەبێت.
پێشبینی دەکرێت لەهەرێمی کیوبیک ژیان لەگەڵ زستانێكی سەخت و بەفرێكی چڕ و نزمبونەوەی
پلەكانی گەرما بگوزەرێت بەتایبەتی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی هەرێمەكە.
دیسان بەپێی
راپۆرتێكی رۆژنامەی (La Vanguardia)) ئیسپانی ئەو شەپۆلە سەرمایەی كە لەجەمسەری
باكورەوە هەڵدەكات وڵاتانی ئەوروپاش دەگرێتەوە هەربۆیە پێشبینیدەكرێت زستانی
داهاتوو وەزرێكی ساردو تەڕبێت بۆ ئەوروپاییەكان.
290 جار خوێندراوەتەوە