ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، لە
هێرشێکی خۆکوژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بازگەی ئەلسیاسیە لە شاری ئەلمەیادین لە
پارێزگای دێرەزوری سوریا، ئەندامێکی ئەمنی کوژراوە.
هەواڵ: KNNC
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرشە
خۆکوژیەکە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە بازگەی ئەلسیاسیە لە شاری ئەلمەیادین
لە دێرەزور ئەنجامدراوە، کارمەندانی بازگەکە توانیویانە یەکێک لە هێرشبەرەکان
بکوژن، دووەمیان خۆی تەقاندەوە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە هێرشە خۆکوژییەکەی ڕێکخراوی
تیرۆریستی داعش ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو
لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئۆپڕاسێۆنێکدا سەرکردەیەکی
دیاری داعشیان کردە ئامانج کە کاندیدێکی بەهێز بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی "ئەمیری
ڕێکخراوەکە لە سوریا"
675 جار خوێندراوەتەوە