کێڵگەی
نەوتی "هەنت ئۆیل" لە قەزای شێخانی دهۆک دوبارە
دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند
هەواڵ: KNNC
کۆمپانیای "هانت
ئۆیل"ی ئه مه ڕیکی، ئه مڕۆ شه ممه ده ستپێکردنه وه ی کاره کانی له هه ڕێمی
کوردستان ڕاگه یاند، دوای زیاتر لە مانگێک له هێرشێکی فڕۆکه ی بێفڕۆکه وان که یه کێک
له کێڵگه کانی له شاری دهۆک کرده ئامانج.
وتەبێژی کۆمپانیاکە بە
ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە
باری ئاسایی خۆی.
ئەم لێدوانانە دوابەدوای
ڕاگەیاندنی هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری نەوت دێت، لەوانە کۆمپانیای DNO ی نەرویج کە مانگی ڕابردوو
دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی کوردستان ڕاگەیاند کە بەهۆی هێرشی
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج.
ڕۆژی 17ی تەمموز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کێڵگەی نەوتی مەگەرە
لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج.
887 جار خوێندراوەتەوە