عێراق؛ تاوەكو ئێستا زیاتر لە 500 كاندید دوور خراونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:21 - 22/08/2025
عێراق
+
-

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد؛ كە تاوەكو ئێستا 581 كاندید بەهۆكاری جۆراوجۆر دوور خراونەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

ئەمرۆ هەینی عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاندیدە دوورخراوەكان بەشێكیان بەڵگەنامەی پێویستیان نەبوەو پابەندی مەرجەكانی خۆكاندیدكردن نەبون . 

 

هەروەها  104 كاندیدی تریش بەبەڵگەی تاوانكاری و 15 پاڵێوراوی دیكەش بەبونی بڕوانامەی ساختە دوور خراونەتەوە و لەهەمان كاتیشدا 10 كاندید كە سەر بەپێكهاتەكان دوور خراونەتەوە.

 

 

لەدرێژەی  لێدوانەكەیدا سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بەدووری نەزانی ژمارەی كاندیدە دوور خراوەكان ڕوو لەزیاد بوون بكات .

50 جار خوێندراوەتەوە