کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، سەرۆکی لیستی
هاوپەیمانی عەرەبی لە لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردن دوورخستەو لەهەمان كاتیشدا
لیژنەیەك بۆ چاودێریكردنی هەڵمەتی پروپاگەندەی كاندیدەكان پێكهێنرا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند؛
راکان جبوری، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک، لە کاندیدبوونی بۆ
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دوورخراوەتەوە.
لایخۆشیەوە نیبراس ئەبو سودە،
یاردەدەری وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: بڵاوكردنەوەی پۆستەرو وێنەی كاندیدەكان بۆ
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ، بەر لەوادەی فەرمی دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن
بەسەرپێچیكردنی یاسا دادەنرێت.
وتیشی، كۆمیسیۆن لیژنەیەكی تایبەتی بۆ هەڵواسینی پۆستەرو وێنەی
كاندیدەكان دروستكردووەو راپۆرتی خۆی بەرز دەكاتەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمیسیاران،
دووپاتیشیكردەوە، هەموو جۆرە حاڵەتێكی بانگەشەی پێشوەختە بە سەرپێچی یاساو
رێنماییەكان دادەنرێت و پێویستە كاندیدەكان پابەندی پێورەكانی هەڵبژاردن بن.
91 جار خوێندراوەتەوە