دادگای ئەڵمانیا بڕیاری کۆتایی بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەبو وەلای عێراقی دەرکرد، وتەبێژی دادگای کارگێڕی لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە،
ئەمە بڕیاری کۆتاییە و ترسیان هەیە لەوەی تاوانبارەکە دوای ئازادکردنی بەردەوامبێت لەسەر بیروباوەری داعش.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای کارگێڕی لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا
رایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەبو وەلا سەرکردەی پێشوی داعشی لە ئەڵمانیا دەرکرد و بڕیارەکە بوە
بە بڕیاری کۆتایی.
وتەبێژی دادگاکە ئاشكرای کردوە، لە دوای بڕیاری دادگا، تاوانبارەکە
هیچ داواکارییەکی بۆ مۆڵەتی تانەدان لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکەی پێشکەش نەکردوە.
ئەبو وەلا کە بە تۆمەتی هاوکاریکردن و دامەزراندی چەکدار
بۆ داعش دەستگیر کراوە، سزای 10 ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو خاوەنی حەوت منداڵە و سەرجەمیان لە ئەڵمانیا دەژین، ناوبراو لە مانگی حوزەیرانی
ساڵی ڕابردودا داوای یاسایی لە دژی دیپۆرتکردنەوەکە دۆڕاند و تا ئێستاش ڕون نییە کە
ئایا بەڕاستی دیپۆرت دەکرێتەوە یان نا.
دادوەر لە ڕاگەیاندنی بڕیارەکەدا ڕایگەیاندوە کە بەرژەوەندی
دیپۆرتکردنەوە لە پاساوەکانی داواکارییەکەی زیاترە بە هۆکاری زۆرەملێی ئاسایشی نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هەڵوێستی پێشوی تۆمەتبار ڕوینەداوە
وەک تیرۆریستێکی داعش.
دادگاکە ڕونیکردوەتەوە کە مەترسی هەیە، تاوانبارەکە بە هۆکاری جیاواز هەمان کاری ڕابردوی ئەنجام
بداتەوە ئەگەر لە ساڵی 2027 لە ئەڵمانیا
ئازاد بکرێت، کە ئەو کاتە ماوەی سزادانەکەی کۆتایی دێت.
دۆسیەی دیپۆرتکردنەوەکەی هەنگاوێکی سەرەتاییە، بەو پێیەی فەرمانی
دیپۆرتکردنەوە بڕیارێکی کارگێڕییە و پێویستە ئەو کەسە وڵات بەجێبهێڵێت، وتەبێژی
دادگای کارگێڕی دوسلدۆرف رایگەیاندوە؛ دادگاکە هێشتا چاوەڕێی دەرئەنجامی ڕێوشوێنی
پەنابەری دەکات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی مەترسی ئەگەری سزای لەسێدارەدان لە عێراقدا.
ئەبو وەلا و چوار شوێنکەوتوی دیکەی لە ساڵی 2016 دەستگیرکران
و دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا تۆمەتباریان کرد بە دامەزراندنی چەکدار بۆ داعش.
202 جار خوێندراوەتەوە