دوای چەند کاتژمێرێک لە
قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕۆژئاوای ئێران، لە ئێستادا هاتوچۆی ئاسمانی لە
ناوچەکە دەستیپێکردەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکارەکەی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی
بوە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی شەوی
رابردو، تاران ڕایگەیاند ئاسمانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی، لە سنورەوە تا زەنجان، هەمەدان،
ئەراک، یاسوج و خاڵی فڕینی تولاکس، لە کاتژمێر 12ی شەوەوە تا شەشی بەیانی بەڕوی هەمو گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت،
بە رەبەیانی ئەمڕۆ گەشتەکان ئاسایی بونەتەوە.
سەرچاوەکانی فڕۆکەوانی
لە ئێران ڕایانگەیاندوە؛ هۆکاری ئەم سنوردارکردنەی فڕین لە ئاسمانی ئێراندا، ئەنجامدانی مانۆڕێکی هێزی سەربازی بوە.
بەگوێرەی داتاکانی گەشتە
ئاسمانییەکان، لە ئێستادا چەند فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەدادەبینرێن، لەوانە
گەشتەکانی بۆ باتومی، نەجەف و بەغدا، هەروەها گەشتە ناوخۆییەکان بۆ ئابادان و ئەهواز.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی فڕۆکەی نۆتام، دۆخی فڕین ئاسایی بووەتەوە.
204 جار خوێندراوەتەوە