بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێك ئەنجامبدات و تیایدا
ژمارەیەكی زۆر لەپرۆژە یاساكان خوێندنەوەو دەنگدانی بۆ بكات
هەواڵ: KNNC
بەپێی خشتەی كاری پەرلەمانی عێراق
لەدانیشتنەكەدا كە پاشنوەرۆی رۆژی 27ی ئەم
مانگە بەڕێوە دەچێت پرۆژە یاساكانی تەندروستیی دەرونی و پەسەندكردنی ڕێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانی
یەكتری لە نێوان عێراق و سعودیەدا.
هەر لەو دانیشتنەدا
پرۆژە یاسای پێشنیازكراوی هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبوكردنەوەی ئەو كەسانەی
لەسەردەمی بەعسدا و بەهۆی ڕەفتارەكانی ئەو
ڕژێمە بەشێكی جەستەیان لەدەستداوە .
وەك لەكارنامەكەدا هاتوە
، خوێندنەوەش بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسای تری وەك ئیدارەدانی پاشماوە ڕەقەكانی
شارەوانی و خزمەتی زانكۆیی و پەسەندكردنی رێككەوتنامەی نەتەوە یەكگرتوەكانی تایبەت
بە و رێكەوتنە چارەسەرو یەكلاكەرەوانەی لە نێوەندگیری نێو دەوڵەتییەتییەوە سەرچاوەیان گرتوە.
هەر لەو دانیشتنەدا
دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیازكراوی لیژنەی پەروەردەو هاوتاكردنی بڕوانامە و پلە
زانستییە عەرەبی و بیانیەكان و دیوانی وەقفی سوننی یاسای چاودێریكردنی ناكامی
لیژنەی كارو دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و یاسای كۆلیژی فرۆكەوانی و سوپاو
رێكخستنی مافی كەمینەكان دەكرێت.
هەرچەندە پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتار رایانگەیاندبوو كە واژۆیان
كۆكردوەتەوە بۆ ئەوەی یاسای حەشدی شەعبی
لەدانیشتنی داهاتوی پەرلەماندا تێپەڕێنرێت بەڵام بەپێی كارنامەكە بێت ئەو یاسایە
جێگەی نەكراوەتەوە.
269 جار خوێندراوەتەوە