لەهەڵمەتێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی سەڵاح نوعمان سەركردەی دیاری داعش كەبەڕەگەز عیراقییە لەسنوری پارێزگای ئیدلب كوژرا.
هەواڵ: KNNC
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە؛ هەڵمەتەكە ئەم بەیانیە لەگوندی ئاتمە لەنزیك سنوری توركیا ئەنجامدراوە و تیایدا ئەو سەركردە مەترسیدارەی داعش كوژراوە كە بەرپرس بوە لەچەندین كاری تیرۆریستی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە ، سەڵاح نوعمان برایەكی تریشی سەرکردەیەکی دیاری داعش بووە کە لە ساڵی 2020 لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای دێرەزۆر (رۆژهەڵاتی سوریا) کوژراوە و لەم هەڵمەتەشدا
دەزگاب هەواڵگری عێراق پێش ئۆپەراسیۆنەکە زانیارییان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گۆڕیوەتەوەو جگە لەكوژرانی ئەو تیرۆریستەش لەهەڵمەتەكەدا ژنەکانی دەستگیرکراون .
558 جار خوێندراوەتەوە