میدیاکانی ئەفغانستان
ڕایانگەیاند، لە ویلایەتی هیرات روداوێکی سەختی هاتوچۆ رویداوە و بەهۆیەوە لایکەم
57 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی
دیکەش بریندارن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، لە
روداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە ویلایتی هیراتی ئەفغانستان، لایکەم 57 کەس گیانیان
لەدەستداوە و ژمارەیکی دیکەش بریندار بون.
بە گوێرەی زانیارییە
سەرەتاییەکان روداوەکە لە نێوان پاسێکی نەفەر هەڵگر، ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی
بارهەڵگرلە جۆری مازدا بوە.
میدیاکانی وڵاتەکە
ئاماژە بەوەدەکەن، ڕوداوەکە ئەمشەو
رویداوە و تەواوی قوربانییەکان هاووڵاتیی سڤیلن و تا ئێستا وردەکاری زیاتری ڕوداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەفغانستان یەکێکە لەو
وڵاتانەی بەردەوام بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە ژمارەی قوربانییەکان بەرزە، کە
هۆکاری سەرەکیش؛ خراپی رێگەوبان و جۆری ئۆتۆمبێلەکانیانە، لەگەڵ سەرخستینی سەرنشیی زیاتر
لە کاتی گواستنەوەیان لە نێوان شارەکاندا.
139 جار خوێندراوەتەوە