وەزیری بەرگری ئیسرائیل
پلانی دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە پەسەند کرد و داوای 60 هەزار سەربازی یەدەگی
کرد
هەواڵ؛ KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری
ئیسرائیل راگەیاند، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل پلانی
دەستبەسەرداگرتنی غەززەی پەسەندکردوەو داوای 60 هەزار سەربازی یەدەگی بۆ
بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل ڕونیکردەوە، زۆربەی ئەو هێزانەی کە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە
دەکەن لە گەورەترین ناوەندی شارستانی لە کەرتی غەززە، سەربازانی ئەرکی چالاکن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا
ئاگاداری بانگهێشتکردن بنێردرێت، پێشبینیش دەکرێت لە مانگی ئەیلولدا یەدەگەکان دەست
بە خزمەتگوزاری بکەن.
هاوکات، کۆتایی
هەفتەی رابردو، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەسەندکردنی پلانی نوێی
کۆنترؤڵکردنەوەی ئەو شارەی کە دەکەوێتە باکوری کەرتی غەزە ڕاگەیاند دوای ئەوەی
لەلایەن کابینەی ئەمنییەوە پەسەندکرا.
47 جار خوێندراوەتەوە