ئاژانسە هەواڵیەکان بڵاویانکردۆتەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە پاریس چاوی بە شاندێکی
ئیسرائیلی کەوتووە و چەند تەوەرێکی گرنگیان تاوتوێ کردووە.
هەواڵ: KNNC
بەگوێرەی
زانیارییەکانی ئاژانسی سانا، شەیبانی لەگەڵ شاندە ئیسرائیلییەکە چەند تەوەرێکی
گرنگیان تاوتوێ کردووە، لەنێویاندا دەستوەردانی دەرەکی بۆ کاروباری سوریا،
پتەوکردنی سەقامگیری لە باشووری سوریا بەدیاریکراوی شاری سوەیدا و راگەیاندنی
ئاگربەست لەو ناوچانەو کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤ کە تێیدا باس لە راگرتنی شەڕ کراوە لەنێوان سوریا و ئیسرائیل.
ئاژانسی سانا ئاماژەی
بەوەکردوە، ئەم گفتوگۆیانە "بە نێوەندگیری ئەمریکا،
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە
سوریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریایە
لای خۆیەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا
ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گەرم و پڕ زانیاریی لەگەڵ شێخ موفەق تاریف،
سەرکردەی ڕۆحی دروزەکانی ئیسرائیل و تیمەکەی" ئەنجامداوە، جەختیشی لەوە کردەوە
کە باسیان لە "دۆخی شاری سوەیدا و
چۆنیەتی تێکەڵکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو لایەنەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان و
بنیاتنانی لێکتێگەیشتن کردووە".
ئەم کۆبونەوانە لە کاتێکدایە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە،
وەزیری دەرەوەی سوریا شەیبانی لە عەممان لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی، ئەیمەن سەفادی و تۆم باراک، نێردەی
تایبەتی ئەمریکا لە سووریا کۆبووەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، “لە میانی کۆبوونەوەکەدا
باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەر سێ لایەن کرا.
237 جار خوێندراوەتەوە