شرۆڤە كارێكی ئێرانی: ئیسرائیل پەلاماری حەشدی شەعبی وسوپای عێراق دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 20/08/2025
عێراق
+
-

شرۆڤە كارێكی ئێرانی پسپۆڕ لە پرسە ستراتیژییەكاندا لەلێدوانێكیدا دەڵێت ئامانجی داهاتوی ئیسرائیل بارەگاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەبێت .

هەواڵ: KNNC

مستەفا خۆش چەشم  رایگەیاند؛ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی جموجۆڵەكانی شانە نوستوەكانی داعش و قاعیدە لەسنورەكانی نێوان عیراق و سوریا  هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لەرێگەی فڕۆكەی درۆنەوە بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەستپێدەكات.

 

ئەو شرۆڤە كارە هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی پشێوی لەناوخۆی ئێران و قۆستنەوەی وەك پاساوێك بۆ فراوانكردنی خواستی فراوانخوازانەی ئیسرائیل.

 

وتیشی لەلایەن ئەمریكا تەكنیكی چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكانی لەعیراق دەستپێكردوە كە ئەوەش بۆخۆی پەیامێكی هەڕەشە ئامێزە و ئاماژەیەكە بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی دۆخێكی نوێی ئەمنی و بەشێكیشە لەجەنگی دەرونی.

47 جار خوێندراوەتەوە