ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە
عێراق مانگانە 10 ملیۆن و 500 هەزارکەس موچەوەردەگرن و مانگانە بڕی 8 ترلیۆن دینار
تەرخاندەکرێت بۆ خەرجی موچەخۆران
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،
زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی مانگانە موچە لە دەوڵەت وەردەگرن.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەکە
ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی مانگانە 8 ترلیۆن دینار وەک مووچە بۆ فەرمانبەران
و خانەنشینان و ئەوانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە دابین دەکات".
کازمی وتیشی: ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان لە
دەوڵەت وەردەگرن گەیشتووەتە زیاتر لە 4.2 ملیۆن فەرمانبەر، لە کاتێکدا ژمارەی خانەنشینەکان
3 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت، ئەوانەیشی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە 3 ملیۆن
کەس تێدەپەڕێنن.
ڕوونیشیکردەوە، کۆی ئەو سودمەندانەی کە مووچەکانیان لە دەوڵەت
وەردەگرن دەگاتە 10 ملیۆن و 500 هەزار موچەخۆر.
وتیشی: دابینکردنی
موچەی موچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی مسۆگەرە، بەو پێیەی داهاتی نەوت
مانگانە زیاتر لە 6 ملیار دۆلارە.
351 جار خوێندراوەتەوە