عێراق؛ گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبەریەكهەڵوەشێنرایەوە

KNN : Kurdish News Network
04:53 - 19/08/2025
عێراق
+
-

هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیان بەسەر گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر جۆری كەبتاگۆندا گرت .

 

هەواڵ: KNNC

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد؛ كە توانراوە دەست بەسەر گەورەترین كارگەی تایبەت بەبەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگیرێت و لەبەریەك هەڵبوەشێنرێتەوە .

 

وەك لەراگەیەنراوەكەی  وەزارەتەكەدا هاتووە؛ ئاشكراكردنی ئەو كارگەیە بەهەماهەنگی بووە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی دەوڵەت لەلوبنان .

 

بەپێی ئامارە فەرمییەكان بەتەنیا لەماوەی ئەمساڵدا 285 بارزگانی ماددەی هۆشبەر لەعیراق دەستبەسەر كراون زیاتر لە 3 تەن لەمادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە .

92 جار خوێندراوەتەوە