لە کاتژمیرەکانی داهاتودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێ دەکاتەوە... 120 هەزار بەرمیل ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 18/08/2025
کوردستان
+
-


بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ کەی ئێن ئێن، هەرێم و بەغداد لەسەر دەستپکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن و سەرەتاش 120 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕەوانەی بازارەکانی جیهان دەکرێت.

 

هەواڵ؛ KNNC

 


سەرچاوەیەک لە شاندی حکومەتی هەرێم بە کەی ئێن ئێن-ی وت: هیچ بەربەستێک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە، لە چەند کاتژمێری داهاتودا 120 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت و لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە، ڕەوانە دەکرێت.


ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ بە هەمیشەیی لە هەولێر جێگیر دەکرێن و چاودێری پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم دەکەن.



سلێمانی - بڕیار نامیق

121 جار خوێندراوەتەوە