دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند،
ئەگەر گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتین، بە باشی بەڕێوەنەچێت کۆبونەوەکە بەجێدەهێڵێت، دەشڵێت؛ نازانم چی دەبێتە
هۆی سەرکەوتنی لوتکەکە؛ هێشتا هیچ شتێک بڕیاری لەسەر نەدراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەماریکا، پێش کۆبونەوەکەی لەگەڵ فلادمین پوتینی
سەرۆکی روسیا ڕیگەیاند؛ ئەگەر لەگەڵ پوتیندا گفتوگۆکەم بەدڵ نەبێت کۆبونەوەکە بەجێدەهێڵم.
ترەمپ وتوشیەتی؛ گوێ
لە ئەورپاناگرم و خۆم بڕیاردەدەم، من دەمەوێت ئاگربەست ببینم، ئەگەر ئەمڕۆش ئەوە ڕونەدات،
ڕازی نابم.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
هیچ دیارنییە تا ئێستا و نازانێت چی دەبێتە هۆی سەرکەوتنی لوتکەکە؛ ئەو
جەختیلردوەتەوە هێشتا هیچ شتێک بڕیاری لەسەر
نەدراوە.
سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندوو
کە لە "دوو خولەکی یەکەم"ی کۆبونەوەی ئەمڕۆدا بۆی دەردەکەوێت کە ڤلادیمێر
پوتین چەندە جدییە لە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ئەمە لە
کاتێكدایە بڕیار وایە ئەمشەو کاتژمێر 11 بەکاتی هەریمی کوردستان، کۆبونەوەی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، لە شاری ئەنکۆراجی
پایتەختی ئالاسکا، بەڕێوەبچێت.
108 جار خوێندراوەتەوە