کۆمپانیا نەوتییەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردو وەفدە تەکنیکییەکەی هەرێم وبەغدا دەربارەی پرسی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە، بەپێی زانیارییەکانیش خەرجکردنی موچەی
مانگی شەشی موچە خۆران پەیوەستە بە هەناردەی نەوتەوە
هەواڵ؛ KNNC
بەپێی
زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن ،وابڕیارە ئەمڕۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردو وەفدە تەکنیکییەکەی هەرێم وبەغدا لەسەر ئاستی وەزارەتی
سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوت کۆببنەوە
هەر بەپێی زانیارییەکان،
بەرەو پێشچونێکی باش لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی
عێراق بۆ هەناردەی نەوت هەیە
پەیامنێری کەی ئێن
ئێن ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕگە ناکۆکەی کە ماوەتەوە لەبەر ئەوەی کۆمپانیا
نەوتییەکان لە دوری بۆری نەوتی هەناردە کردنەوەن بۆیە داوا دەکەن خەرجی گواستنەوەی
نەوت بۆ بۆرییەکان سەرف بکرێت
دەشڵێت، دوای
چارسەرکردنی ئەم بڕگەیە ڕاستەوخۆ لەناوەڕستی ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بەهەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێم
هاوکات هەر
بەپێی زانیارییەکان،وەزارەتی دارایی ئامادەییان دەربڕیوە لە ناردنی 120 ملیار
دینارەکە بە مەرجی بەغدا دڵنییان بکاتەوە لە خەرجکردنی موچەی مانگی شەش
دەربارەی
خەرجکردنی موچەی مانگی شەش و مانگەکانی دیکەش،بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی
ئێن ئێن،لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێم ئەوکات وەزارەتی دارایی عێراق موچە خەرجدەکات
سلێمانی - بڕیار نامیق
219 جار خوێندراوەتەوە