لە کاتی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی
ئێران و گروپێک چەکدار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پۆلیسێک کوژراوە و پۆلیسێکی
دیکەش بریندار بووە.
هەواڵ: KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە شەڕو تێکهەڵچوونی گروپە چەکدارەکەو هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای سیستان – بەلووچستان ڕووی داوە کە
زۆرجار لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی کەمینەی بەلوچی و گرووپە توندڕەوەکان
و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سپای پاسداران، لە
زاری پۆلیسی خۆجێییەوە بڵاویکردەوە، "لە کاتی پێکدادان... لە نێوان پۆلیسی
ئێرانشار و چەکدارەکاندا، پۆلیسێک بریندار بووە و پۆلیسێکی دیکەش کوژراوە".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کاتی شەڕە
تەقەکەدا چەکدارەکان برینداربوون و هەڵاتوون و لە ئێستادا پۆلیس بەدوایاندا
دەگەڕێت".
پارێزگای سیستان و بەلوچستان هاوسنوورە لەگەڵ
پاکستان و ئەفغانستان و یەکێک لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانە،
هەفتەی رابردویش لەهەمان پارێزگا پۆلیسێکی دیکەی
ئێرانی کوژراو لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا نزیکەی 10 کارمەندی هێزە ئەمنیەکانی ئێران
بەدەستی چەکدارەکانی ئەو پارێزگایەوە کوژراون و گروپی سوپای
ئەلعەدل بەرپرسیارەتی خۆی لەسەر روداوەکان دەگرتە ئەستۆ کە گروپەکە لە پاکستان و
ئێران بونیان هەیە.
245 جار خوێندراوەتەوە