ڕوانگەی سوری ئاشکرای کردوە هەسەدە هێزێکی زۆری پڕ چەک و تەقەمەنی بردۆتە دەوروبەری دێرەزور و ئۆپڕاسێۆنێکی گەورەیان ئەنجامداوە
هەواڵ: KNNC
روانگەی سوری بڵاویکردەوە،
لەچەند کاتژمێری رابردوودا هێزێکی هەسەدە بە 20 تانکی سەربازی و چەک و تەقەمەنی زۆرەوە
بە ئاڕاستەی دەوروبەری دێرەزوور جوڵەی پێکراوە و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر
ئەگەرێک.
ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردوە، لە شارۆچکەی بەسیری سەر بە دێرەزوور
زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازی بەیاوەری هێزێکی تایبەت بڵاوەیان پێکراوە و هەڵمەتێکی
پشکنینیان لەو ماڵانەن دەستپێکردووە کە گومانیان هەیە چەکدارانی داعش ئەو ماڵانەیان
بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی رۆژاڤا و هاووڵاتیانی ناوچەکە بەکارهێنابێت.
ڕوانگەکە ڕونیشیکردۆتەوە،
دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی هەسەدە دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکەی ئێوارەی دوێنێ
بووە لە ناوچەکە کە چەکدارانی داعش و هاوکارەکانیان لە شارۆچکەی گرانیجی دێرەزوور
ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدەیان گەمارۆداوە کە بۆ ئەرکێکی گرنگ لەناوچەکەدا بوون.
روانگەی سوری دەشڵێ،
لەکاتی شەڕ و پێکدادانی شەڕڤانان و چەکدارەکاندا، چەکدارێک کوژراوە و سیانی دیکەش
برینداربوون، لەبەرامبەردا چوار شەڕڤانی هەسەدە رفێنراون.
هاوکات ئەنجومەنی
سەربازی دێرەزوور رایگەیاند: چوار شەڕڤانە رفێنراوەکەیان لەلایەن شانەیەکی سەر بەداعشەوە
ئازادکردوە.
324 جار خوێندراوەتەوە