وەزیری پلاندانانی
عێراق رایگەیاند؛ بەپێی ئەو رێككەوتنە سیاسییەی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی كەركوك
واژۆ كراوە ،
ماوەی كاركردنی
پارێزگاری كەركوك كە لەپشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كۆتایی دێت.
محەمەد تەمیم
وەزیری پلاندانانی عێراق لەڕوونكردنەوەیەكیدا سەبارەت بەلێدوانی ئەندامێكی ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك، كە وتبوی هیچ رێككەوتنێك لەئارادا نییە لەبارەی دەستاودەستكردنی
پۆستەكان لەو پارێزگایەدا،ناوبراو جەختیكردوەتەوە كە بەڵێ رێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان
لایەنەكانی كەركوك كراوەو خودی باڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیش واژۆی لەسەر رێككەوتنەكە
كردوە و پێویستیشە پێوەی پابەند بێت.
وەزیرەكەی
عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە لە31ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ و بەپێی رێككەوتنەكە كۆتایی بەماوەی كاركردنی
پارێزگاری كەركوك دێت كە لەپشكی یەكێتییە
615 جار خوێندراوەتەوە