رۆژنامەیەكی بەریتانی دەڵێت؛ گەڕان بەدوای نەوتدا ناوچەی زۆنگاوەكانی باشوری عێراقی خستوەتە مەترسییەوە.
رۆژنامەی گاردیان لەراپۆرتێكیدا
بڵاویكردوەتەوە؛ بەهۆی گەڕان بەدوای نەوت لەناوچە زۆنگاوەكانی باشوری عیراق و وشككردنی
ئاوەكەی ، ناوچەكەی دوچاری مەترسی لەناوچوون كردوەتەوە ، بەجۆرێك ئاستی ئاوی
زۆنگاوەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوەو ئەوەش كاریگەری لەسەر ژینگە دروستكردوە ،
لەكاتێكدا زۆنگاوەكان لەلایەن یونسكۆوە وەك پێگەیەكی كولتووری تۆمار كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كەگەڕان و كنەكردن لەناوچە زۆنگاوەكان بۆ دۆزینەوەی
نەوت وایكردوە رۆژانە نزیكەی 60 هەزار مەتر سێجا لەئاوی روباری دیجلە دەربهێنرێت.
173 جار خوێندراوەتەوە