پەرلەمانتارێكی توركمان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت
لەهەوڵی كۆكردنەوەی یەك ملیۆن واژۆ دان بۆ ئەوەی هەردو شارۆچكەی خورماتو و تەلەعفەر
بەپارێزگا بكرێن.
فەوزی ئەكرەم
تەرزی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هۆكارەكانی پشت هەوڵی بەپارێزگاكردنی
ئەو دوو شارۆچكەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەریەك لەخورماتو و تەلەعفەر گەورەترین
قەزان لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوەو لەهەمان كاتیشدا خاوەنی ژێرخانی ئابووری
پێویستن" ئەمە جگە لەوەی لەڕووی جوگرافیاییەوە لەسەنتەری پارێزگاكانی
سەڵاحەدین و نەینەواوە دوورن.
وتیشی هەوڵی بەپارێزگاكردنی ئەو دو شارۆچكەیە هیچ ڕەهەندێكی نەتەوەیی و سیاسی لەپشتەیوە نییە ، بەڵكو تەنیا فاكتەری ئیداری و رێكخستنیان لەپشتەوەیەو هەردو شارۆچكەكەش لەڕووی پێكهاتەی دانیشتوانەكانیەوە فرە نەژادن و ئەوەش وادەكات دۆسێی ئاوەدانكردنەوەو بەرەو پێشچونیان لەبیرۆكراسی بەدوور بێت.
هەوڵی بەپارێزگاكردنی ئەو دوو شارۆچكەیە دوای ئەوە دێت ، كە شاری هەڵەبجە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و دواتریش لە 14ی نیسانی 2024 پەرلەمانی عیراق یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجەی پەسەند كردو بەوەش بووە چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان.
103 جار خوێندراوەتەوە