عێراق؛ هێزە ئەمنییەكان دەیان زیارەتكاری ئێرانی دەستگیر دەكەن

KNN : Kurdish News Network
12:11 - 15/08/2025
عێراق
+
-

 

بەتۆمەتی بەرزكردنەوەی دروشمی دژ بەئیسرائیل لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە بەدەیان زیاترەتكاری شیعەی ئێرانی دەستگیركران.

 

ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە؛ كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە 50 زیارەتكاری ئێرانی دەستگیر كراون ، كە دروشمی دژ بەئیسرائیلیان بەرزكردوەتەوە لەنێو مەزارگەكانی كەربەلا.

 

 

ئاماژە بەوەشكراوە ، ژمارەیەك لەبەندكراوە ئێرانییەكان دوای وەرگرتنی بەڵێننامە لێیان ئازادكراون ئەویش بەهەماهەنگی نێوان هەردو حكومەتی عیراق و ئێران بوە و جەختیش لەوەكراوەتەوە ، كە لەنێو مەزارگەكانی شیعە لەعێراق

بەرزكردنەوەو وتنەوەی دروشمی سیاسی قەدەغە بۆ ئەوەی بتوانرێن پارێزگاری لەئارامی ئەو شوێنانە بكرێت.

 

 

لەماوەكانی رابردوشدا وەك لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەسۆشیال میدیاكان بڵاوكراونەتەوە ،  زیارەتكارانی شیعەی ئێرانی هەڵدەكوتنە سەر نوسینگەی سادق شیرازی مەرجەعی ئایینی و دروشمی لەدژی دەڵێنەوە ئەویش بەو پێیەی ناوبراو دژ بە ولایەنی فەقیهە.

 

87 جار خوێندراوەتەوە