بانکی ڕافیدەین مامەڵە لەگەڵ حوسییەکان دەکات... هەڕەشەی بڕینی بودجەی عێراق دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 15/08/2025
عێراق
+
-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بانکی ڕافیدەین بە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکان تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی بڕینی بودجە بۆ عێراق دەکات.

 

جۆ ویلسۆن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە سەکۆی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، بانکی ڕافیدەینی سەر بە عێراق مامەڵەی دارایی لەگەڵ گرووپی حوسییەکان لە یەمەن کردوە و هەڕەشەی بڕینی تەمویلی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات.

 

ویڵسن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "بانکی ڕافیدەین کە سەر بە دەوڵەتی عێراقە مامەڵەی دارایی بۆ حوسییەکان ئەنجام دەدات، کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوێکمان بۆ ئەم وڵاتانە هەیە، ئەویش سپۆنسەری دەوڵەتی تیرۆرە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کاردەکەم بۆ بڕینی بودجەی عێراق لە ماوەی یاسای داهاتووی تەرخانکردنەکاندا" لە بودجەی ئەمریکادا.

 

ویڵسن هەروەها داوای لە گەنجینەی ئەمریکا کرد کە بانکی ڕافیدەین "سزا" بدات.

73 جار خوێندراوەتەوە