بزوتنەوەی نوجەبا: دژایەتیكردنی پرۆژە یاسای حەشدی دژایەتی گەل و مەرجەعیەتە

KNN : Kurdish News Network
01:05 - 14/08/2025
عێراق
+
-

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبا كە یەكێكە لەگروپە شیعەكانی بەرەی مقاوەمە دەڵێت بەتوندی بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەك دەدەینەوە كە بكرێتە سەر عێراق و هەریەك لەئەمریكاو بەریتانیاو ئیسرائیلیش بەسێكوچكەی شەڕانگێزی ناودەبات.

لەراگەیەنراوێكدا ئەكرەم كەعبی-  نیگەرانی خۆی پیشانداوە بەرامبەر بەدواخستنی پەسەندكردنی یاسای حەشدی شەعبی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە.

 

دەشڵێت؛ روبەڕوبونەوەی بەرژەوەندی حەشدی شەعبی بەواتای روبەڕوبونەوەی گەلی عیراق و مەرجەعییەت و سەروەری و سەربەخۆی عیراق .

 

ئاماژەی بەوەشكردوە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر عیراق بەتوندی وەڵامی دەدرێتەوەو لەو پەڕی ئامادەییشدان بۆ روو بەروو بوونەوە هەر سێ هێزی شەڕانگێزی ئەمریكاو بەریتانیاو ئیسرائیل.

64 جار خوێندراوەتەوە